دانلود اهنگ نوروزنامه از حسین صفامنش
اهنگ نوروزنامه از حسین صفامنش | فایل صوتی به همراه متن ترانه
Hossein Safamanesh – Nowruznameh
متن اهنگ نوروزنامه از حسین صفامنش :
دیسان نەورۆزە و بە جێژنی ئاگر وا ڕوونی دەکەین مەودای دووریمان
دێو و دێوزمە هەڵبێن لە ترسی مەشخەلی سووری خۆڕاگریمان
زەردیمان دەدەین بە ئاگر بیباو ڕادەگرین بە گڕ شکۆی سووریمان
مەشخەڵەکانمان دادەگرسێنین دوژمنەکانی گەل دەترسێنین
بە پەلکی خۆری خاتوونی نەورۆز شەمشەمە کوێرەی شەو دەتاسێنین
جێژنی کۆتایی کڕێوەو و باهۆز لە مەشخەڵگێڕانی نەورۆز پیرۆز
بە سکەی بەغی ماد و ساسانی لە بان گوڵوەنی سەر گوڵی ڕووتان
یان بە جامانەی دڵداری چیا لە دەوری مل و بەر دڵی خۆتان
کوێر بکەن چاوی کینەچێنی خاک بە خاک و تۆزی سەمای بەر پێتان
جێژنی کۆتایی کڕێوەو و باهۆز لە مەشخەڵگێڕانی نەورۆز پیرۆز
بە دەنگی تاڤگە کەو دێنە قاسپە بۆ بەژنی چنوور لە مای شاخەکان
بە بزەی گوڵباخ بۆ داربەڕووی شاخ هەڵدەسن شەوبۆی خەوتوی باخەکان
ئاوەختم شلێر چاوی تەڕ نەبی هەراڵە نەمرن لە سۆی ئاخەکان
مەشخەڵەکانمان دادگرسێنێن دوژمنەکانی گەل دەترسێنین
بە پەلکی خۆری خاتوونی نەورۆز شەمشەمەکوێرەی شەو دەتاسێنین
می توانید نظرات خود را درباره ی این آهنگ و بقیه آهنگ های پخش شده در سایت در قسمت نظرات زیر پست ها بنویسید . برای یافتن آهنگ مورد نظر می توانید اسم خواننده یا آهنگ را در سایت سرچ کنید .