دانلود آهنگ چوپی از آریاس جوان و آبا کریب

آهنگ چوپی از آریاس جوان و آبا کریب | با لینک مستقیم همراه متن

Aryas Javan & Abba Karib – Chopy

چوپی از آریاس جوان و آبا کریب

متن آهنگ چوپی از آریاس جوان و آبا کریب :

سەرچۆپی سەرچۆپی بینیم چۆپی بۆ نازدارە

هەر ئەبێ دەست لەدەستم بێ ئەم دانە هەنارە

ئەگەر نەیگرێ دەستم وەی ئەیشێوێنم ئەم شارە

وتیان بۆ تۆ نابێ وەڵا زاڵمە زۆردارە

سەرچۆپی سەرچۆپی بینیم چۆپی بۆ نازدارە

هەر ئەبێ دەست لەدەستم بێ ئەم دانە هەنارە

ئەگەر نەیگرێ دەستم وەی ئەیشێوێنم ئەم شارە

وتیان بۆ تۆ نابێ وازی لێ بێنە ئەمجارە

دەسرەی چۆپی ئەستێنێ عالەم بۆی ڕائەمێنێ

بەهەر هەنگاوێکی ئەو حەرزە ئەلەرزێنێ

ئەو سووخمەی لەبەریەتی دووهەزار ڕەنگ ئەنوێنێ

دڵم لێئەدا بۆی چۆپی رادەوەشێنێ

چۆپی چۆپی چۆپی لێی جوانە ئەیسووڕێنێ

هەڵئەخاتەو ئەزانێ چۆن شانی هەڵتەکێنێ

ئەو سووخمەی لەبەریەتی دووهەزار ڕەنگ ئەنوێنێ

دڵم لێئەدا بۆی چۆپی رادەوەشێنێ

سەرچۆپی پێیەو تاکە

ریزی بۆ گیراوە کاکە

ئەمشەو منی کوشت بە ئیشارە

دە تۆ فرسەتێ بە ئەمجارە

لەدەست ئەو نیمە چارە

منی شێت کردووە ئەو دیارە

وتی مەکە مەستی لاکەۆ

باوکم چاوی لێیە لاچۆ

لەرزە لەرزە لەرزە

مەمەکەی ئەلەرزێ بەرزە

جلە کوردیەکەی زۆر تەسکە

تۆزێ لەوە شتانەتم بەش دە

تۆ بۆمن تاکی تاکی کەس وەک من پێو نازانێ

تۆ بۆمن هاتی هاتی دەبا دەستم لە دەستابێ

بەزمەکەی هێناوە دیسان بەزمی ناوە

ئەزانێ لەبەر چاوە عالەم سەریان سووڕماوە

شایی بەبێ ئەو خاوە خۆشی کردوە ئەو ناوە

گەرمە گەرمە گەرمامە ئاگری لەمن بەرداوە

خۆم دوو پێکم هەڵداوە ئاگام لە خۆم نەماوە

ئەویشم لەبەر چاوە تازە کارم تەواوە

بۆی دەرهات ئەو هەناوە دڵ دڵ دڵ بۆی سوتاوە

ئەی ئەمان ئەمان ئەمان تیری لەجەرگم داوە